|
میوانی هێژا،
ده‌مێکه بیرم له‌وه کردبوویه‌وه که به شێوه‌یه‌کی کۆکراوه
به‌رهه‌م و هه‌ندێ له چاوپێکه‌وتنه‌کانم (له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گۆڤار و
ڕۆژنامه‌دا) بخه‌مه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران. له لایه‌کی تره‌وه
زۆرجار، لیره و له‌وێ، به‌ره‌وڕووی ئه‌و پرسیاره کراومه‌ته‌وه که
ئایا به‌رهه‌مه‌کانم له ماڵپه‌ڕێکدا به‌رچاوده‌که‌ون؟ به هه‌ر حاڵ،
ئه‌وه‌تا به سوود وه‌رگرتن له پێشکه‌وتنه‌کان له بواری ته‌کنۆلۆجیای
په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن، به‌ڵام به تایبه‌تی له ڕێگه‌ی هاوکاری
خۆبه‌ختانه‌ی برای خۆشه‌ویستم ئیبراهیم ا. یاسین ئه‌م خواسته له
ڕێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه هاته‌دی. وێرای سوپاسی زۆرم بۆ (ئیبراهیم)ی
ئازیز هه‌ر که‌م و کوڕیه‌ک له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا له ئه‌ستۆی خۆمدایه.
میوانی ئازیز،
ئه‌وه‌ی به گرنگی ده‌زانم که لێره‌دا بیڵێم ئه‌وه‌یه که ئه‌و
بابه‌تانه‌ی له‌م مالپه‌ڕه‌دا به‌رچاوده‌که‌ون له کاتی جیاجیادا
نووسراون وه هه‌رنه‌بێ بۆ خویندنه‌وه‌ی هه‌ندێکیان زۆر گرنگه که
کاتی نووسین یا ده‌رچوونی به‌رهه‌م له‌به‌ر چاو بگیرێ. ئه‌وه‌ی تریشیان
ئه‌وه‌یه که بابه‌ته‌کان خه‌سڵه‌تی جیاجیایان هه‌یه له ڕووی
ئه‌کادیمیبوون یا که‌متر ئه‌کادیمی بووندا.
به مه‌به‌ستی دیالۆگ و ڕاگۆڕینه‌وه، تکایه بفه‌رموو به
په‌یوه‌ندیکردن به خاوه‌نی ماڵپه‌ڕه‌وه و هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کیش به
ڕیزه‌وه وه‌رده‌گیرێ.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ
سه‌رنجی میوانی به‌ڕێز ڕابکێشم که بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی
زۆر‌ی وتار و بابه‌ته‌کان پێویست به به‌رنامه‌ی ئه‌کرۆبات ڕیده‌ر
ده‌کات. فه‌رموو کلیک له‌سه‌ر
ئێره بکه بۆ داگرتنی به‌رنامه‌که.
هه‌روه‌ها بۆ خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه سه‌ره‌کیه‌کان پێویستی به گورزه‌ی
فۆنته‌کانی یونی‌کورد ده‌کات که له 33 فۆنت پێکدێت. فه‌رموو
لێره
دایانگره.
|