|
من له دایکبووی باشووری کوردستان (ساڵی
1956)م. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییم هه‌ر له کوردستان
ته‌واوکردوون. له شاری موسل خویندنی زانکۆم له ساڵی 1980 به ئه‌نجام
گه‌یاندووه. به‌ر له خویندنی زانکۆ زۆر حه‌زم به خوێندنی زانستی سیاسه‌ت
ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه نه‌لوا، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵبژاردن که‌وته سه‌ر
خوێندنی زانستی مێژوو، که به باوه‌ڕی خۆم بابه‌تی هه‌ره نزیکه له
زانستی سیاسه‌ته‌وه... خوێنه‌ری هێژا له یه‌کێ له بابه‌ته‌کانی دووتوێی
ئه‌م ماڵپه‌ره هه‌ندێ گفتوگۆی به‌رچاو ده‌که‌وێ ده‌رباره‌ی ئه‌م
په‌یوه‌ندیه چڕوپڕه‌ی ئه‌م دوو زانست و بواری مه‌عریفیه.
له ساڵی 1982 کوردستانم جێهێشت به‌ره‌و هه‌نده‌ران، دوای ساڵێک مانه‌وه
له ئێران، له ساڵی 1983 هاتم بۆ سوید وه هه‌ر له‌وێ خوێندنی باڵام به
پله‌ی دکتۆرا ته‌واوکرد وه دوای ساڵێک ژیانکردن له به‌ریتانیا، هه‌ر له
سوید له زانکۆی لوند له ساڵی (1996)ه‌وه خه‌ریکی لێکۆلینه‌وه و
وانه‌گوتنه‌وه بووم... دوای ماوه‌یه‌ک له ته‌ندروستیه‌کی نادروست، ئێسته
خه‌ریکی وانه‌وتنه‌وه‌م هه‌ر له زانکۆی لوند...
له ساڵانی ژیانم له سوید، که‌م یا زۆر به درێژی ماوه‌که، به پێی توانا
ئاماده‌ییم هه‌بووه له بواری چاڵاکیه کولتوری و سیاسی و ئه‌وانه‌ی
په‌یوه‌ندیان به کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی کورده‌واری هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، له‌مانه بواری چاڵاکی بۆ مافی مرۆڤی کورد، کارکردن بۆ
به‌رهه‌مهێنانی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی شایسته و سه‌ربه‌خۆ وه
هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی رێفرانده‌م. میوانی هێژا ده‌توانێ ده‌رباره‌ی
چاڵاکی و هه‌ڵوه‌سته له باه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و بزووتنه‌وه‌ی
رێفرانده‌م، له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا چه‌ند بابه‌ت و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی به‌رچاو
بکه‌وێ.
میوانی هێژا جارێکی تریش به‌خێر بێیت بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه و به‌و هیوایه‌ی
کاتی سه‌ردانه‌که‌ت به فیڕۆ نه‌چووبێت.
|